كازم ساهیر بەكاریگەرترین كەسایەتی هونەری عەرەب هەڵدەبژێرێت

sharpress.net

327 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/01/2019‌

شارپرێس:
كەناڵی  RT ئەنجامی ئەو راپرسییەی بڵاوكردەوە، كە بۆ دیاریكردنی كاریگەرترین كەسایەتی هونەری عەرەبی ئەنجامیدابوو.

بەپێی ئەنجامی راپرسییەكەی كەناڵی RT كازم ساهیری عێراقی، وەك كاریگەرترین كەسایەتی هونەری عەرەبی دەستنیشانكراوە.

هەر بەپێی ئەنجامەكە لەدوای كازم ساهیر هونەرمەندی سوری عەباس نوری لەپلەی دووەم هاتووەو وەك كەسایەتییەكی كاریگەر دەستنیشانكراوە.

كازم لەراپرسییەكەدا دەنگی 35.4%ی بەشداربووانی هێناوەو لەدوای ئەویش دەنگی 22.8% بەشداربووانی راپرسییەكە بۆ عەباس نوری چووە.

لەپلەی سێیەمیش هونەرمەندی سوری فایا یونان هاووە، كە 14% دەنگەكانی هێناوە، وەك لەم خشتەیە تەواوی ئەنجامەكان دەردەكەوێت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved