كیم كارداشیان چاوەڕێی لەدایكبوونی منداڵی چوارەمی دەكات

sharpress.net

1355 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/01/2019‌

شارپرێس:
كیم كارداشیانی ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمریكی‌و كانی ویستی ئەستێرەی گۆرانی راب هەواڵێكی نوێیان بۆ هەوادارانیان راگەیاند، ئەویش لەدایكبوونی منداڵی چوارەمیانە.

بەپێی سەرچاوەیەكی نزیك ئەو دوو هاوسەرە لەرێگەی دایكی جێگرەوە چاوەڕێی لەدایكبوونی منداڵی چوارەمیان دەكەن، ئەوەش لەكۆتاییەكانی ئەمساڵ.

پێشتر كیم كارداشیان و كانی ویست، منداڵێكیان بە دایكی جێگرەوە لەدایكبوو، كە ئەو منداڵەیان نوی شیكاگۆیە، كە دوو منداڵەكەی تریان نۆرس پێنج ساڵ‌و ساینتی سێ‌ ساڵ بەشێوەی ئاسایی لەدایكبوون.

كیم كارداشیان بەهۆی نەخۆشییەوە دایكی جێگرەوە بۆ لەدایكبوونی منداڵەكانی بەكاردەهێنێت، كە تائێستا دیارنییە سەرچاوەی نەخۆشییەكەی چییەو خۆشی دانی بەو نەخۆشییە ناوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved