وێنە.. وەك جوانترین كچی ساڵی 2018 دەستنیشانكراوە

sharpress.net

340 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/01/2019‌

شارپرێس:
جوانترین كچی دەستنیشانكراوی 2018 جیاوازە، كە لەتەمەنی 6 ساڵی تا 17 ساڵی تەمەنی، خەڵاتی جیاوازی جوانییەكەی بەدەستهێناوە.

ئەو لەساڵی2007 نازناوی جوانترین كچی جیهانی لەدونیای ئەستێرە بچووكەكان‌و لەتەمەنی 6 ساڵیدا بەدەستهێناوە.

تیلان بلوندۆ، كچە مۆدێلی فەڕەنسی، كە ساڵی 2001 لەدایكبووە، جوانی ئەو لەتەمەنی 6 ساڵییەوە سەرنجی جیهانی بەخۆیەوە ڕاكێشاوە.

پێڕستی ساڵانەی ڕەخنەگران سەربەخۆ، كە لەساڵی 1990ەوە تائێستا بڵاودەبێتەوە، هەموو ساڵێك 100 ڕووخساری جوان دەناسێنێت، كە دەستەی ڕەخنەگران ملیۆنەها پێشنیار لەسەرانسەری دنیاوە بۆیان دێت، گوێ لێڕادەگرێت تا هەڵبژاردنی كۆتایی ئەنجامبدات.

جوانی، نەرمونیانی، ڕەسەنایەتی، هەیەجان، ڕوانگەی بوێری، سەلارەو سەنگین، شادبوون، دڵنیایی، هیوا، بەڵێن‌و... لە نموونەی ئەو خاڵانەن، كە لە هەڵبژاردنی ڕووخساری پێشەنگ لەڕوانگەدا دادەنرێن.

11 ساڵ لەمەوبەر لە بیست و نۆیەمین ساڵی بەڕێوەچوونی ئەم كێبڕكێیە، هەمدیسانەوە ئەم كچە جوانترین ڕووخساری 2018ی بۆ خۆی تەرخانكردووە و سەرنجی دونیای ڕاگەیاندنی ئەم بوارەی بەخۆیەوە ڕاكێشاوەتەوە.







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved