ڕۆبۆتەكان ڕكەبەری ڕاوێژكارە مرۆییەكان‌ دەكەن‌ و جێگەیان پێلێژ دەكەن

sharpress.net

206 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/01/2019‌

شارپرێس:
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردەوە، گەورەترین دامەزراوەی خێرخوازی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، پێدەچێت هۆش و عەقڵی دەستكردی مرۆڤ، وەڵامدەرێك بۆ دنیای گەشەدان بە ڕاوێژكاری.

رۆژنامەكە بڵاویشكردەوە پێویستی مرۆڤ بە ڕاوێژكاری، ڕێگەی هاتنەناوەوە و پشتیوانیكردنی هەستەوەری كۆمپیوتەری لەڕێگەی قسەكردنی ئۆنلاینەوە ڕەخساندووە.

ئایدان جۆنز (Aidan Jones)، بەڕێوبەری جێبەجێكاری دامەزراوەی خێرخوازی ڕیلێت (Relate) دەڵێت: ڕۆبۆتی قسەكەر، یان "چات بات" دەتوانێت لەهەندێك نموونەدا، هاوسەران وەك ڕاوێژكارو توێژەرێك ڕێنموونی بكات، لەبەر ئەوە پسپۆڕان لەو باوەڕەان، كە هەندێك كەس دەتوانن كێشەكانی خۆیان لەجێگایەك لەدەرەوەی ژووری ڕاوێژكردن باس بكەن.

ڕۆبۆتە ڕاوێژكارییەكان ناسراو بەویبۆت (woebot) لە نموونەی ڕۆبۆتی ئیلی (Ellie) لەئێستادا لە سوپای ئەمریكادا تاقیدەكرێنەوە، تا یارمەتی سەربازان بدەن، كە كێشەی سترێس و زیانی دەروونی  PTSD، یان هەیە و لەمبارەیەوە یارمەتیدەریان بێت.

دامەزراوەی ڕیلێت، خزمەتگوزاری گفتگۆی ڕاستەوخۆی هەیە، كە لە هەرساڵێكدا، یارمەتی 15 هەزار كەس دەدات. 

بەوتەی جۆنز، ڕاوێژكارانی دامەزراوەكە لەو بڕوایەدان، كە بەسوودوەرگرتن لەو شێوازە، سەردانكەران خێراتر لەو كاتانەی لەژووری ڕاوێژكاریدان، لەبارەی كێشەكانی خۆیانەوە دەدوێن.

هەروەها هێری بێنسون، بەڕێوبەری توێژینەوەی دامەزراوەیەكی هاوسەرگیری دەڵێت: گومان لەوەدا نییە دەتوانرێت ئامێرەكان بۆ گوێگرتن یان قسەكردن پرۆگرام دانان بۆ بكەیت، بەڵام وادێتە بەرچاو ئەمشێوازە لەڕاوێژدان بۆ هاوسەران، دەتوانێت دەوری باشی هەبێت و وەك تیماركەرێك جێی متمانه بێت، بەڵام جێگۆڕكیكردنی ئامێر لەجێگەی مرۆڤدا كارێكی گەلێك سەختیشە.

بیرۆكەی ڕاوێژكارانە بەسەربازان، پێشنیاری لێكۆڵەرانی زانكۆی كالیفۆرنیای باشوور  USCبوو. كە ماوەیەكی زۆر زۆر خەریكی شیكردنەوەی دروستكردنی پەیوەندی عاتیفی سەربازان بووبوون.

سوپای ئەمریكا لەگەڕان بەدوای شێوازێكی نوێ بۆ وەستاندنی خۆكوشتنی سەربازانی تووشبوو بە تێكچوونی سترێس پاش لە زیانی دەروونیەوەن.

لێكۆڵەران پاش كۆمەڵێك تاقیكردنەوە و گفتگۆ، تێگەیشتن وەڵامی سەربازان بە كۆمپیوتەر، گشتگیرتر و ڕاستگۆیانەتر لە وەڵامدانی ئەوان بە ڕاوێژكاران و دەرمانگەرانیترە.

لێكۆڵەران پاش تاقیكردنەەكان ئەوەیان بۆ ڕوون بووویەوە، كە لەمجۆرە پەیوەندییەی كۆنە سەربازەكان و ڕۆبۆتەكان بەهۆی نەدركاندنی ناو و نهێنییەكانیان، زیاتر كێشەكانی خۆیان لەگەڵ ئەودا مشتومڕ و گفتگۆ لەسەر كرد.

گیل لۆكاس، دەروونناسی لێكۆڵەر لەزانكۆی كالیفۆرنیای باشوور و نووسەری باڵادەستی ئەم لێكۆڵینەوەیە وتی: ئێمە بڕوامان هەیە قسەكردنی ڕۆبۆتێكی ڕاوێژكار دەتوانێت بۆ كۆنەسەربازەكان سوودمەند بێت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved