نرخی نەوت لەبازارەكانی جیهان روو لەبەرزبوونەوە دەكاتەوە

جیهان

04/01/2019‌ 350 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە نزمبوونەوەیەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 1.04 دۆلار بەرێژەی 1.89% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 55.95 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 55 سەن بەڕێژەی 1.18% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 47.09 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەهەوڵی رێكخراوی ئۆپیك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەم هەیە، كە ئەگەر هەوڵەكان سەربگرێت، ئەوە نرخەكەی زیاتریش بەرز دەبێتەوە.

هـ ـ ح