ئەو نهێنی-یانەی هەمیشە بەتەندروست دەتهێڵێتەوە

sharpress.net

568 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/01/2019‌

شارپرێس:
بەم دوایانە چەند لێكۆڵەرێكی ئوستڕالی، ئەنجامی لێكۆڵینەوەی نوێی خۆیان بڵاوكردووەتەوە. كە چەند نهێنییەكی بچووك هەیە دەتوانێت ئێمە بە تەندروست تر بهێڵێتەوە.

لەگەڵ خۆرەتاودا هاوڕێ بن
یەكێك لە ئاسانترین ڕێگاكان ئۆ پاراستنی تەندروستی و شادبوونتان سودوەرگرتنە لەخۆرەتاوە. 

خۆرەتاو، بەرهەمهێنانی سروتونین لە جەستەدا زیاد دەكات، كە ئەو هۆرمۆنە دەبێتە هۆی شادبوونی ئێمە و كەمكردنەوەی ئاستی سترێس لەجەستەدا.

هەروها خۆرەتاوی بەرەبەیانیان، ڤیتامینی  Dی جەستەی ئێمە دابیندەكاتـ خۆرەتاوی بەرەبەیان یەكێك لەهۆكارە بنەڕەتییەكان بۆ دروستكردنی ڤیتامینی  Dیە، كە ئیسكەكان بەهێز دەكات و لەتێكچوونی سیستەمی بەرگریی جەستە ڕێگریی دەكات.

خواردنی پڕوبیوتیك(probotic) 
یەكێك لە ڕێگا سادەكان بۆ باشتركردن و پاراستنی تەندروستی گشتی، خواردنی كەرەستەو پڕۆبیۆتیكە.

ئەو خواردنانەی كە پڕۆبیوتیكیان تیایە، بەكتریایی سوودبەخش بۆ جەستە دابین دەكەن، كە ئەو بەكتریا سودبەخشانە دەبنە هۆی ئەوەی كۆئەندامی هەرس باشتر كارەكانی تەواو بكات‌و بەشێوەیەكی گشتی ئەو مەوادە خۆراكییانەی پڕۆبیۆتێكیان تێدایە، كاركردنی جەستەمان باشتر دەكەن.

لەئێستادا شیرەمەنیی پڕ لەبیوتیك لە هەموو ماركێتەكان لەبەردەستدایە. جگە لەمەش هەندێك خۆراكی تری وەكوو پەتاتەی كوڵاو، پیازی كاڵ و مارچوبە پڕ لە پڕوبیوتیكن.

زوو نانی ئێواران بخۆن
لێكۆڵەانی ئۆستڕاڵی دەڵێن، زۆرخواردنی نانی ئێوارە دەبێتە هۆی باشتركردنی سیستەمی هەرس و خەو لەشەودا. لەڕاستیدا باشترە نزیكەی 12تا16ی كاتژمێر پاش خواردنی نانی ئێوارە و میوە و خواردنەوەیتر، چیدی هیچیتر مەخۆن. لێكۆڵەران ڕاسپاردە دەكەن بەجۆرێك ڕۆژووگرتنێكی شەوانەتان با هەبێت. لێكۆڵینەوە نوێیەكان ئەوە دەردەخات، ئەمكارە سوودێكی زۆری بۆ جەستە دەبێت. ئیتر لەهەندێك هەلومەرجدا كە بەسووتفە ماندوو لەكارێك دەبن، ئاساییە خواردنێكی سووكی تر لەو نێوەندەدا بخۆن.

شەو بەپێی پێویست بنوون
گەرخەوێكی باشتان لەشەودا هەبێت، ئێوە سەرمەست و شادومان لە ڕۆژەكەیدا دەكات.

زانایانی ئوستڕاڵی تێگەیشتوون ، ئەم خانمانەی كە خەوی شەوانەیان بەپێی پێویست و كەمە خەوێكیشیان لە ڕۆژدا هەیە، تەركیزیان زیاترە. ئەم خانمانە كونتڕۆڵێكی‌ زیاتریان لە كاروباری ڕۆژانەدا هەیە. جگە لەمەش خەوی شەوانە، لێهاتوویی ئێوە زیاتر دەكات.

ئاگاتان لە گوێتان بێت
گوێیەكانی ئێمە یەكێك لە گرنگترین ئۆرگانەكانی جەستەیە، بەڵام  بەزۆری لەو خافڵ دەبین. تا ئاوا كە ساڵانێك تێدەپەڕێت و لەناكاو دەبینین، قسەی منداڵ و كوڕزا و كچەزاكانمان نابیستین.

زانایان ڕاسپاردە دەكەن كە هەموو ڕۆژێك كەمێك با پشوو بە گوێیەكانی خۆمان بدەین و هیچ گۆرانییەك گوێ لێ نەگرین. هەركاتێكیش كە ویستمان گۆرانی گوێ لێبگرین، دەبێت لە ئاستێكدا بێت كە بتوانین قسەكانی تری كەسانی دەوروبەرمان با گوێ لێ ببێت.






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved