کریستیان ئێرکسن نایەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە

sharpress.net

130 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/01/2019‌

شارپرێس:
سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی ئینگلتەرا رایانگەیاندووە "کریستیان ئێریکسن ئەستێرەی یانەی تۆتێنهام نایەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە".

رۆژی هەینی ڕۆژنامەی ئیڤێنینگ ستاندەردی ئینگلیزی بڵاوکردوەتەوە "یاریزانە دانیمارکییەکە بیرۆکەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە کە هاوینی 2020 گرێبەستەکەی کۆتاییدێت".

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئاماژەیان بەوەشداوە "تۆتێنهام ئامادەیە مووچەیەکی 150 هەزار پاوەندی بداتە ئەو یاریزانە، کە دێلی ئالیش هەمان مووچە وەردەگرێت".

هەریەکە لە یانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا چاودێری ئەو یاریزانە دەکەن و دەیانەوێت لە گواستنەوەی ئەم زستانەدا یاریزانەکە ببەنە ریزەکانیان.



هـ ـ ر




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved