وێنە.. دوای پشووەکانی سەری ساڵ بەرشەلۆنە ڕاهێنانەکانی دەستیپێکردەوە

sharpress.net

94 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/01/2019‌

شارپرێس:
مەشق و راهێنانەکانی یانەى بەرشەلۆنە بۆ یارییەکەى خیتافی بەشێوەیەکی کراوە دەستی پێکردو سێرجیۆ بۆسکێچیش بەهۆی ئازاری گەدەوە بەشداری نەکرد.

یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانی لەخولی ئیسپانیا رۆژی یەک شەممە بەرامبەر یانەى خیتافی یاریی دەکات.

ڤالڤێردی راهێنەری بەرشەلۆنە بریاریدا راهێنانەکان بەشێوەیەکی کراوە و بە ئامادەبونی هاندەران بەڕێوەبچێت.

لە راهێنانەکاندا مۆریلۆی یاریزانی نوێی یانەکە و سێ یاریزانی تیپی دووەم تیایدا بەشداریان کرد.

تەنها سێرجیۆ بۆسکێچ نەیتوانی بەشداری راهێنانەکان بکات ئەوەش بەهۆی بونی ئازارێکی زۆر لەگەدەیدا.

بەرشەلۆنە بە 37 خاڵ لەپێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دەبینرێت و خیتافیش بە 25 خاڵ لەپلەى حەوتەمدایە.

هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved