تەقینەوەی مۆبایلێكی "iPhone XS Max" مشتومڕ دروست دەكات

sharpress.net

343 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/01/2019‌

شارپرێس:
میدیاكان گرنگییەكی زۆریان بەتەقینەوەی مۆبایلێكی "iPhone XS Max"ی كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی داوە.

پێگەی "wccftech" هەواڵی تەقینەوەی ئەو مۆبایلەی بڵاوكردووەتەوە، كە ئەوە مشتومڕی زۆری لەناو میدیاكان دروست كردووە.

مشتومڕەكە بەهۆی ئەوەیە ، كە پێشتریش مۆبایلێكی كۆمپانیای ئەپڵ لەجۆری "iPhone XS Max" تەقییەوەو ئەوەش مەترسی دروست كردووە، كە لەو مۆبایلانە كێشە هەبێت.

ئەو كەسەی مۆبایلەكەی تەقیوەتەوە ئەمریكی بووە لەناوچەی ئۆیاهۆ ژیاوەو ناوی جۆش هیلارد بووە، كە لەو بارەشەوە سكاڵای تۆماركردووە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved