ئەو هێزانەی ئەمریكا لەسوریا بەرەو عێراق دەكشێنەوە لە هەولێر جێگیردەكرێن

عیراق

05/01/2019‌ 515 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، ئەو هێزانەی ئەمریكا لەسوریا دەیانكشێنێتەوە لەشاری هەولێر جێگیردەكرێن.

عەمید یەجیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمریكییەكان، كە لەسوریا دەكشێنەوە لەهیچ ناوچەیەكی عێراق جێگیرناكرێن، بەڵكو دەچنە هەرێمی كوردستان‌و لەهەولێر جێگیردەكرێن.

دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا رۆژی نۆزدەی مانگی رابردوو كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لەسوریا راگەیاند، كە چەند ساڵێكە بۆ شەڕی داعش لەو ناوچانە جێگیركراون.

پێشتر دەنگۆی ئەوە هەیە، كە هێزەكانی ئەمریكا بەرەو عێراق دەكشێنەوەو لەناوچەكانی پارێزگای ئەنبار جێگیردەكرێن، كە وتەبێژی فەرماندەییەكەی عێراق ئەو دەنگۆیانەی رەتكردووەتەوە.

هـ ـ ح