چەند هەنگاوێكی ئاسان بۆ ئەوەی هەمیشە دڵ-ێكی تەندروستت هەبێت

sharpress.net

2903 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/01/2019‌

شارپرێس:
تەندروستی دڵ یەكێك لەگرنگترین ئەو خاڵانەی، كە بۆ زۆر لەكەسەكان ڕووگەی ژیانەوەی هەیە. 

زۆر لەنەخۆشییەكانی دڵ لە بێئاگایی لەمجۆرە نەخۆشییانەو ئیهمالكردنی تاكەكان لەخواردن و وەرزشنەكردنی ڕێكوپێكی ڕۆژانەیە. 

لەبەر ئەوە دەتوانین پێشبینی ئەوە بكەین، كە بەئەنجامدانی هەندێك شێوازو ڕێگا، ئەگەری ڕێگرتن لەنەخۆشییەكانی دڵ كەمتر بكەینەوە.

چای سەوز لەپاڵ خواردنەكانی ڕۆژانەتان بخۆنەوە.

لە خواردنی قورس دوور بكەونەوە.

ئەگەر ژیانێكی سترێسدارانەتان هەیە، لانیكەم لەپڕۆگرامەكانی ژیانتان گۆڕانێك دروستبكەن، یانیش بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكان بۆ لای دەروونناسێك بچن.

چكلیێتی تاڵ بخۆن

ئەو ڤیتامینانەی، كە بەدرێژایی ڕۆژ ‌بەكاریان دێنن، زیاتر بكەن.

خواردن و خواردنە پڕ لە شەكرەكان لە سەر مێزی كار و خواردنتان دوور بخەنەوە.

لانیكەم ڕۆژی نیوكاتژمێر پیاسەكردنتان هەبێت

گۆشتی مریشك و ماسی زیاتر لە گۆشتی سووری ئاژەڵی بخۆن.

سەوزەوات وەكوو خواردنێكی هەمیشەیی زیاد بە خواردنەكانتان بكەن.

باشترە سەوزەوات بەكاڵی بخۆن تا كۆڵاوی ئەوان یان بەشۆرباكردنیان.

میوەی زیاتر بەكار بێنن

پەستانی خوێنتان كۆنتڕۆڵ بكەن و لە ئەگەری پێویستیش لە ژێر چاودێری پزیشكدا دەرمانەكانی كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن بەكار بێنن.

هەمیشە جووڵەتان هەبێت لە جێی ئەوەی كە وەستان بكەنە پیشەی ڕۆژانەتان.

كاتی خەو و هۆشیاری و بێداریتان ڕێكبخەن و هەوڵبدەن بەپێی پێویست پشوو بدەن.

هەلومەرجی گوشارە ڕۆحییەكانی خۆتان كەمبكەنەوە.






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved