كۆریای باشوور خاوەنی خێراترین تۆڕی ئینتەرنێتی جیهانە

sharpress.net

320 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/01/2019‌

شارپرێس:
كوریای باشوور لەنێوان وڵاتانی جیهاندا خاوەنی خێراترین‌و هەرزانترین ئینتەرنێتە، لە 99% خەڵكی ئەو وڵاتە سوودی لێوەردەگرن.

كۆریای باشوور لەئێستادا لەڕوانگەی ئابووریدا دەیەمین هێزی پیشەسازی جیهانەو ئەو وڵاتەش پێشووتریش لەڕوانگەی گەشەپێدانی تۆڕی ئینتەرنێتی ڕێكخرای نەتەوە یەكگرتووەكانەوە لەپلەی یەكەم یان دووەمدا بووە.

خێرایی ئینتەرنێت لە كۆریای باشوور، تا ئاستێكی مامناوەندی زیاتر لە 45 میگایە لە چركەدا، كە ئەگەر بەراوردێكی نموونەیی لەو بارەیەوە بكەین، بە بەراورد بە وڵاتێكی وەكوو ئەڵمانیاوە دوو بەرانبەر خێرایی زیاترە.

كۆریای باشوور لەڕوانگەی تۆڕی ئینتەرنێتەوە لە ڕێزی یەكەمی وڵاتانی جیهاندایە، بەشێوەیەكی فەرمیش دەوترێت، كە لە 99% خێزانەكانی ئەو وڵاتە ئینترنێتی خێرایان بەردەستە. 

ئەم ژمارەیەش لەچاو ئەڵمانیا رێژەكەی 57% خێزانەكان سوود لەئینتەرنێت وەردەگرن، كە دەبێت ئاماژە بەوەش بكەین كۆریای باشوور نزیكەی نیوەی كۆی دانیشتوانەكەی لەشاری سیئولدا دەژین و زۆربەی هاونیشتمانیانی ئەم وڵاتەش لەبینا چەند نهۆمییە بەرزەكاندا دەژین.





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved