بەرشەلۆنە هەوڵی كڕینی بەرگریكارێكی ئالاڤێس دەدات

sharpress.net

86 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/01/2019‌

شارپرێس:
مارسیلۆ كونتریراسی بەرێوەبەری كارەكانی یاریزان جۆیلیرمۆ ماریبانی چیللیی‌و یاریزانی یانەی دیپۆرتیڤیۆ ئالاڤێسی ئیسپانی رایگەیاند، یانەی بەرشەلۆنە گرنگی بەو یاریزانە دەدات.

كۆنتریراس لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی ئەو یاریزانە چیللییە بكرێت، ئەوەش بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەیارییەكان پێشكەشی دەكات.

كونتریراس جەختیكردووەتەوە، یاریزانەكە لەگەڵ یانەی دیپۆرتیڤیۆ دڵخۆشەو تائێستا خۆی یەكلانەكردووەتەوە، كە روو لەیانە كەتەلۆنییەكە دەكات یان نا.

بەرشەلۆنە ماوەیەكە هەوڵی كڕینی چەند یاریزانێك بۆ یانەكەی دەدات، بەتایبەتی ئەو یاریزانانەی ئاستیان بەرزەو لەهێڵی بەرگری یاری دەكەن، بەڵام تائێستا لەسەر هیچ یاریزانێك یەكلانەبووەتەوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved