بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

05/01/2019‌ 285 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی هەوڵەكانی ئەمریكا و چین بۆ رێككەوتن لەسەر بازرگانی نێوانیان.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 1.11 دۆلار بەرێژەی 1.98% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 57.06 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 87 سەنت بەرێژەی 1.85% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 47.96 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ماوەی رابردوو ئەمریكاو چین كێشەیان هەبوو لەسەر بازرگانی نێوانیان، ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕ دانابوو، بەڵام هەوڵەكان بۆ رێككەوتن كاریگەری ئەو گرژییانەی كەمكردووەتەوە.

هـ ـ ح