لەیەك شەممەوە دەست بەدابەشكردنی موچە دەكرێت

کوردستان

05/01/2019‌ 1111 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی‌و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەرۆژی یەك شەممەوە دەست دابەشكردنی موچە دەكات.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار لەوەزارەتی دارایی بۆ شارپرێس، سبەی یەك شەممە دەست بەدابەشكردنی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەران دەكرێت‌و پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، یەكەم وەزارەت وەزارەتی پێشەرگە، وەك مانگەكانی رابردوو موچە وەردەگرن‌و دواتر وەزارەتەكانی تر.

پێشتر حكومەتی هەرێم بڕیاریدابوو مانگانەو لەماوەی 30 رۆژدا موچەی فەرمانبەران دابەشبكات، كە بڕیارە دوای وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتەكانی دارایی‌و تەندروستی‌و پەروەردەو خوێندنی باڵا لەم هەفتەیە موچە وەربگرن.

هـ ـ ح