دەنگۆی جێهێشتی عێراق لەلایەن حەیدەر عەبادی-یەوە رەتدەكرێتەوە

عیراق

05/01/2019‌ 375 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوپەیمانی "النصر"، كە حەیدەر عەبادی سەرۆكایەتی دەكات، ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، كە باس لەوە دەكەن ناوبراو عێراقی جێهێشتووە.

هاوپەیمانییەكە لەبەیاننامەیەك رایگەیاندووە، كە حەیدەر عەبادی بەردەوامی لەپرۆژەی هاوپەیمانی نەسرو سەرۆكایەتییەكەی‌و ئەو دەنگۆیانەش دوورن لەراستییەوە باس لەوە دەكەن، عەبادی عێراقی جێهێشتووە.

هاوپەیمانی نەسر راشیگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانە بەشێكی جێبەجێكردنی هەژموونی دەرەوەیەو بەشێكی تریشی جێبەجێكردنی هەژموونە سیاسییە ناوخۆییەكانە، كە كاریگەری لەسەر ئەوان نابێت.

چەند رۆژێكە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، كە حەیدەر عەبادی بەغدای پایتەخی عێراقی جێهێشتووە، دوای ئەوەی دەنگۆی لەلایەن پاسەوانە تایبەتەكانی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران لەناوچەی سەوز هێرش كرایە سەر ماڵەكەی‌و پێیانچۆڵكرد.

هـ ـ ح