داوای گۆڕینی سیستەمی سیاسی عێراق بۆ سەرۆكایەتی دەكرێت

عیراق

05/01/2019‌ 814 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەعیم عەبودی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراكسیۆنی هاوپەیمانی فەتح داوای گۆڕینی سیستەمی سیاسی لەپەرلەمانییەوە بۆ سەرۆكایەتی دەكات.

نەعیم عەبودی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، گۆڕینی سیستەمی سیاسی عێراق بۆ سەرۆكایەتی، یان نیچمە سەرۆكایەتی پێویست‌و گرنگە.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاندووە، كە ئاماژەی باش هەن لەگۆڕینی سیستەمی سیاسی عێراق بۆ سەرۆكایەتی، بۆیە پێویستە بەپێی یاساو دەستوور كار لەسەر ئەوە بكرێت.

پێشتریش قەیس خەزعەلی سەرۆكی عەسائیبی ئەهلی حەق، داوای گۆڕینی سیستەمی سیاسی عێراقی بۆ سەرۆكایەتی كردبوو، كە ئێستا ئەو پرسە بووەتە بابەتی داواكاری لایەنەكان.

هـ ـ ح