شارپرێس:
هاوپه‌یمانیی نه‌سر رایگه‌یاند، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك هاوپه‌یمانێتییه‌كه و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق عێراقی به‌جێنه‌هێشتووه.
هاوپه‌یمانیی نه‌سر راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ده‌نگۆی جێهێشتنی عێراق له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "حه‌یده‌ر عه‌بادی له پرۆژه‌ی هاوپه‌یمانی نه‌سر وه‌كو پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانیی عێراقی بەردەوامە و ناوبراو عێراقی به‌جێنەهێشتووە".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له جێهشتنی عێراق ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه دووره له راستییه‌وه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "ئه‌م جۆره ده‌نگۆیانه به‌شێكن له یاریه راشكاوه‌كانی ئه‌جێندا بیانییه‌كان و ركابه‌رییه‌كی سیاسی ئاست نزمه، كه چه‌ند لایه‌نێكی نابه‌رپرسیار بڵاویده‌كه‌نه‌وه".
هاوپه‌یمانی نه‌سر هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، "ئه‌م جۆره ده‌نگۆیانه هاوشێوه‌ی ئەو هه‌ڵمه‌ته نه‌گریسانه‌ن كه گوایه عه‌بادی ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك زه‌ویوزاری ده‌وڵه‌تدا گرتووه، ئه‌و كه‌س و لایه‌نێك باش ده‌زانن كه عه‌بادی له قۆناخی ده‌سه‌ڵاتداریێتیدا هیچ جۆره پێشێلكارییه‌كی نه‌كردووه و، هیچ كاتێك تواناكانی ده‌وڵه‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی خۆی به‌كارنه‌هێناوه".
ه.م