سێسک فابریگاس یانەی چێڵسی بەجێهێشت

sharpress.net

86 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/01/2019‌

شارپرێس:
هاندەرانی یانەی چێڵسی ماڵئاواییان لە سێسک فابریگاس کرد و رۆیشتنی لە یانەکەدا یەکلایی بووەوە.

شەوی  شەممە لە یاری نێوان هەردوو یانەی چێڵسی و نۆتینگهامدا و چەند خولەکێک پێشکۆتاییهاتنی یارییەکە فابریگاس گۆڕانکاری پێکرا، کە لە یارییەکەدا نیشانەی کاپتنی پێدرابوو و لێدانێکی سزاشی بۆ یانەکەی لەدەستدا، دوای گۆڕانکاری پێکردنی بە گریانەوە لە نێو یاریگا هاتە دەرەوەو هاندەرانیش بە چەپڵەی گەرم ماڵئاواییان لەو یاریزانە کرد و رۆیشتی لە یانەکەدا یەکلایی بووەوە.

هاوکات چەند رۆژێکیش پێش ئێستا دەنگۆی ئەوە هەبوو فابریگاس پەیوەندی بە یانەی مۆناکۆوە دەکات، هەرچەندە هێشتا بە فەرمی یانەی فابریگاس دیارینەکراوە، بەڵام هیچ یانەیەک هێندەی مۆناکۆ لە ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە نزیک نییە.

هـ ـ ر




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved