یۆڤی لەئەگەری بەدەستنەهێنانی چامپیۆزلیگ ئالێگری دوردەخاتەوە

sharpress.net

121 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/01/2019‌

شارپرێس:
ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆس ڕایگەیاندوە "ئەگەر نازناوی چامپیۆنز لیگ لەم وەرزەدا بەدەست نەهێنێت ، ئیدارەى یانەکە ئالێگری دوردەخاتەوەو زیدان دەخاتە جێگەکەى".


ڕۆژنامەی میلانۆی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە  "ئیدارەى یانەی یۆڤانتۆس رێکەوتون لەگەڵ زیدان بۆ ئەوەى لە سەرەتاى وەرزی داهاتوەوە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت، گەر ئەمساڵ نەیانتوانی نازناوی چامپیۆنز لیگ بەدەست بهێنن".

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا باسیان لەوە کردوە "بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیتاڵیا بۆ ئیدارەى یوڤی بەس نییە بۆ ئەوەى ئالێگری لە پۆستەکەى بهێڵێتەوەو لە ئێستاوە زیدانیان رازی کردوە بۆ ئەوەى پۆستی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەک وەرنەگرێت تا کۆتایی ئەم وەرزە".

یانەى یۆڤانتۆس گەیشتۆتە قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ و لەوقۆناغەشدا روبەروی ئەتلەتیکۆمەدرید بوەتەوە.

یوڤی لە ژێر دەستی ئالێگری چوار جار نازناوی خولی ئیتاڵیا و چوار جاریش نازناوی جامی ئیتاڵیای بەدەستهێناوە,.

هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved