گاریس بەیل بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوە

sharpress.net

119 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/01/2019‌

شارپرێس:
یانەى ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕایگەیاندوە "گاریس بەیل بەهۆی پێکانەوە دوو بۆ سێ هەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە".

ڕۆژی سەممە گاریس بەیل لە یارییەکەى ریاڵ مەدرید بەرامبەر ڤیاریاڵ توشی پێکان هات و بە ناچاری یاریگاى جێهێشت.

پێگەى فەرمی یانەى ریاڵ مەدرید بڵاویکردووەتەوە "پێکانەکەى گاریس بەیل ماسولکەییەو لانی کەم دوو بۆ سێ هەفتە لە یاریکردن دوریدەخاتەوە".


بەوەش گاریس بەیل لە هەریەک لە یارییەکانی ریاڵ سۆسیداد و ریاڵ بیتس لە خولی ئیسپانیا و لیگانیس لە جامی شای ئیسپانیا ناتوانێت یاریی بکات و هەلی بەشداری کردنیشی لەیاریی لوتکە بەرامبەر سیڤیلیە لاوازە.

هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved