شارپرێس.. حلمى ره‌سول
ره‌زا
له‌گه‌ڵ لاف و گه‌زاف
لێدانه‌كانى ئه‌مه‌ريكا به‌وه‌ى جبه‌خانه جه‌نگيه‌كه‌ى وێنه‌ى نييه، به‌ڵام
راپۆرتێكى نوێ كه له‌لايه‌ن ليژنه‌يه‌كى كۆنگرێسه‌وه ده‌رچوه هۆشدارى ده‌دات له
" پاشه‌كشه‌يه‌كى مه‌ترسيدار" له‌تواناى سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكا له‌م
دواييه‌دا.
راپۆرتێکی تایبەتی
ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە کە ئامادەکراوە لەلایەن ليژنه‌يه‌ك له ئه‌ندامانى هه‌ردو
حزبى ده‌سه‌ڵاتدار له ويلايه‌ته يه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و ئامانج لێی هه‌لسه‌نگاندنى
ستراتيژى به‌رگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكايه.
راپۆرته‌كه ئه‌مه‌ريكيه‌كانى
توشى سه‌رساميه‌كى ترسناك كردوە به‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بچێته هه‌ر جه‌نگێكه‌وه دژى
چين يان روسيا ئه‌وا له جه‌نگه‌كه‌دا ده‌دۆڕێت، ئاماژه‌شی به‌وه كردوه سوپاى ئه‌مه‌ريكا
له جه‌نگى جيهانى داهاتودا توشى زيانى له راده‌به‌ده‌ر ده‌بێته‌وه.
راپۆرته‌کە ئاماژەی
بەوەداوە "سوپاى ئه‌مه‌ريكا دووچارى شكست ده‌بێته‌وه له دۆخێك‌دا زۆرى
لێبكرێت له دوو به‌ره يان زياتره‌وه له‌يه‌ك كاتدا شه‌ر بكات".
له‌لايه‌كى تره‌وه
ليژنه‌ى ستراتيژى به‌رگرى نيشتمانى پێشنيارى دووباره پێكهێنانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكاى
كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ تواناى ململانێى هه‌بێت له گه‌ڵ روسيا و چين له گۆره‌پانى
جه‌نگدا، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ى زانياريه‌كانى رۆژنامه‌ى " واشتۆن پۆست"ى
ئه‌مه‌ريكى.
ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى ليژنه‌كه
پێى گه‌يشتوه ئه‌وه‌يه "هاوسه‌نگى سه‌ربازى له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مه‌ريكادا
نيه له ئه‌وروپا و ئاسيا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست، و بابه‌ته‌كه ده‌بێته مايه‌ى
لاوازى متمانه‌ى هاوپه‌يمانه‌كانى واشنتۆن".
ليژنه‌كه هۆشدارى ده‌دات
له خاويى هه‌نگاوه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى گۆرانكاريه‌كانى گۆره‌پانى
نێوده‌وڵه‌تى و پێشكه‌وتنى ركابه‌ره‌كانى و ده‌بێته مايه‌ى پاشه‌كشه‌ى هه‌ژمونى
سه‌ربازى ويلايه‌ته يه‌كگرتوه‌كان، ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ويستى به‌هێزى روسيا
و چين له دروست كردنى هێزێكى به‌رگرى ئاراسته‌كراو روه‌و ئه‌مه‌ريكا به شێوه‌يه‌كى
راسته‌وخۆ.
هه‌مان ليژنه پنتاگۆنى
ئاگاداركردۆته‌وه رون كردنه‌وه‌يه‌كى ته‌واو بخاته به‌رده‌ست سه‌باره‌ت به‌و
ميكانيزمانه‌ى پشتى پێ ده‌به‌ستێت بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هێزه گه‌وره‌كاندا له
مه‌يدانى جه‌نگ، و گريمانه گوماناويه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنه لاوازه‌كانى سه‌ركۆنه
كردوه.
ئه‌ندامانى ليژنه ئه‌و
هه‌وڵانه‌يان به لاواز زانى له پێكهاتنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا
له روبه‌روبونه‌وه‌ى ئاڵينگاره‌كاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بودجه‌ى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكى
بۆ ئه‌مساڵ 716 مليار دۆلار ته‌رخان كراوه، كه ده‌كاته چوار ئه‌وه‌نده‌ى بودجه
چين و ده ئه‌وه‌نده‌ى بودجه‌ى روسيا بۆ لايه‌نى به‌رگرى.
ليژنه‌كه بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى
فراوانخوازى روسى و چيني گوتى " له‌سه‌ر ده‌رياوانى ئه‌مه‌ريكا پێويسته كه‌شتيه‌گه‌ليه‌كانى
و به‌تايبه‌تى ژێر ئاويه‌كانى به‌هێز بكات، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى پێويسته هێزه
ئاسمانيه‌كان سه‌كۆى گه‌ڕان و فرۆكه جه‌نگيه‌كان و وێرانكه‌ره دوور مه‌وداكان
زياد بكه‌ن، پێويستيشه ئه‌وه له‌سه‌ر سوپا بسه‌پێنرێ رۆكێته دور مه‌وداكان و
توانا لۆجستى و چه‌كى به‌رگرى ئاسمانى په‌ره پێبدات".
له‌پێشنياره‌كانى تر‌ى
ليژنه‌كه؛ نوێكردنه‌وه‌ى جبه‌خانه‌ى ئه‌تۆمى ئه‌مه‌ريكا و دامه‌زراندنى به‌رپرسێك
له په‌نتاگۆن بۆ سه‌رپه‌رستى كردنى په‌ره‌پێدانى به‌رگريه ئاسمانيه‌كان.
هـ ـ ر