وێنە.. ماسییەكی جۆری تونە بە 3.1 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت

sharpress.net

444 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/01/2019‌

شارپرێس:
ماسییەكی جۆری تونە بە 333.6 ملیۆن یەنی ژاپۆنی (3.1 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی) فرۆشرا، ئەوەش لەزیادكردنێكی ئاشكرا.

زیادكردنەكە لەبازاڕی ماسی فرۆشانی تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن ئەنجامدرا، كە ئەو ماسییەی بەو نرخە خەیاڵییە فرۆشرا كێشەكەی 278 كیلۆگرام.

هەر كیلۆیەكی ئەو ماسییە بە 1.2 ملیۆن یەنی ژاپۆنی ئەژماركرابوو، كە لەلایەن چەند راوچییەكی باكووری دوورگەی هۆنشۆی گەورەی ژاپۆن راوكرابوو.

ئەو ماسییە بەتونەی شین ناسراوە، كە لەلایەن كیوشی كیمۆرا، سەرۆكی كۆمپانیای كیمورای زنجیرە چێشتخانەكانی "سۆشی زانمای" كڕا.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved