ڤیدیۆ.. بەرێوەچوونی ڤیستیڤاڵی راوكردن لەسەر بەفر

sharpress.net

180 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/01/2019‌

شارپرێس:
چالاكییەكانی ڤیستڤاڵی راوكردن لەسەر بەفر لەكۆیای باشوور دەستیپێكردو بڕیارە چەند رۆژێك بەردەوامبێت.

چالاكییەكانی ڤیستڤاڵەكە لەرۆژی شەممەوە دەستپێكراوە، ئەوەش لەناوچە شاخاوی‌و بەفراوییەكانی كۆریای باشوور، كە پلەی گەرما لەو ناوچانە چەندین پلە لەژێر سفرەوەیە.

لەڤیستڤاڵەكەدا زیاتر لە 141 هەزار كەس بەشدارییان كرد، كە جگە لەراوكردن چەندین چالاكی تر ئەنجامدراو ئەوەش بووە جێگەی سەرنجی ئامادەبووانی ڤیستڤاڵەكە.

ڤستیڤاڵەكە خۆی لەراوی ماسی‌و گیاندارەكانی تری ناو ئاوی ژێر بەفرەكان‌و گیاندارانی تری ناوچەكەش دەبینێتەوە، كە دوای راوكردن خواردنی جۆراوجۆر بەو ئاژەڵانە دروست دەكرێت.

ڤیستڤاڵەكە لەناوچەیەكی 120 كیلۆمەتری لەدووری سیئۆڵی پایتەخی كۆریای باشوور بەرێوەدەچێت‌و تا رۆژی 17ی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت.

هـ ـ ح






ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved