برێتنی سبێرز قسە لەسەر ئاهەنگە چاوەڕوانكراوەكەی لە لاس فیگاس دەكات

sharpress.net

163 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/01/2019‌

شارپرێس:
هونەرمەندی ئەمریكی بریتنی سبیرز قسەی لەسەر ئەو ئاهەنگەی كرد، كە بڕیارە لە لاس فیگاس ئەنجامیبدات.

سبیرز (37 ساڵ) لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستگرام" رایگەیاند، بەم نزیكانە بەشداری لەئاهەنگێك لەلاس فیگاس دەكات، دوای نەخۆشكەوتنی باوكی.

ئەو هونەرمەندە باسی لەوەش كردووە، كە لەماوەی رابردوو بەهۆی نەخۆشكەوتنی باوكی‌و نزیكبوونەوەی لەمەرگ لە بۆنە هونەرییەكان دووركەوتووەتەوە، بەڵام بەم نزیكانە دەگەڕێتەوە.

هەروەها رایگەیاندووە، ئێستا دەیەوێت لەبۆنە هونەرییەكان دەربكەوێتەوەو خۆی لەو پاڵەپەستۆیە رزگار بكات‌و لەماوەی داهاتوو جگە لەئاهەنگەكەی لاس فیگاس ئاهەنگی تریش رێك دەخات.

لسبیرز رۆژی 13ی مانگی داهاتوو ئاهەنگەكەی رێكدەخات، كە چاوەڕێدەكرێت، خەڵكێكی زۆر بەشداری لەو ئاهەنگە هونەرییە بكەن.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved