لــێپرسیــنەوە لەشـــیرین عەبدولوەهاب دەكرێتەوە

هەمەڕەنگ

06/01/2019‌ 448 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
داواكاری گشتی‌و راوێژكاری میسری، نەبیل سادق، سكاڵایەكی لەسەر شیرین عەبدولوەهابی هونەرمەندی وڵاتەكەی تۆماركردووە.

داواكاری گشتی بەتۆمەتی سوكایەتیكردنی بەشكۆی میسر سكاڵاكەی لەسەر شیرین عەبدولوەهاب تۆماركردووە، كە گوایە ئەو هونەرمەندە لەچەند قسەیەكی گاڵتەی بەشارستانی‌و رۆشنبیری میسری كردووە.

نەبیل لەو بارەوە داوای كردووە، لێپرسینەوە لەشیرین بكرێت، كە لەشەوی سەری ساڵ وتبووی من لە میسر هیچ نیم‌و ناوبانگم نییەو بەخەسار چووم.

پێشتریش لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی شیرین عەبدولوەهاب چەند قسەیەكی لەسەر میسر كردبوو، كە بەو هۆیەوە تووشی لێپرسینەوە بوو، لەلایەن دادگاشەوە سزا درا بەغەرامەكردن.

هـ ـ ح

بەپەلە