دواین زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی مارادۆنا

sharpress.net

100 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/01/2019‌

شارپرێس:
دالیمای كچی دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی ئەرجەنتین، زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی باوكی ئاشكراكرد، دوای ئەوەی رەوانەی نەخۆشخانەكرا.

مارادۆ بەهۆی خوێنبەربوونی ناوەكی شەوی هەینی رەوانەی نەخۆشخانە كراو بەقسەی دالیما ئێستا دۆخی تەندروستی باشەو بەهۆی باشبوونی دۆخی تەندروستیشی، نەخۆشخانەی جێهێشتووە.

دالیما ئەوەشی راگەیاندووە، سەتارەتا زۆر نیگەران بوون بەخراپبوونی دۆخی تەندروستی مارادۆنا، بەڵام ئێستا بەهۆی جێگیربوونی باری تەندروستی ، ئەوانیش ئارام بوونەتەوە.

مارادۆنای 58 ساڵ بەهۆی فشاری خوێنەوە تووشی خوێنبەربوون بووە، كە لەمەكسیك رەوانەی نەخۆشخانە كراوەو چەند سەعاتێك لەژێر چاودێری تەندروستی چڕدا بووە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved