فاسۆلیای سوور سوودی بۆ لاوازی جەستەو دڵ‌و هەرس هەیە

sharpress.net

242 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/01/2019‌

شارپرێس:
توێژەران دەڵێن خواردنی فاسۆلیای سوور دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كێش و كەمكردنەوەی نەخۆشییەكانی دڵ و باشتركردنی كۆئەندامی گەدەو هەرس.

فاسۆلیای سوور هەستی تێربوون بۆ ماوەیەكی درێژخایەنتر دەدات بۆ مرۆڤ، ئەوەش بەهۆی بوونی ماددەی كاربۆهیدراتی تواوە تێدا، كە ئەمەش لە كەمكردنەوەی كێشدا یارمەتیدەرە.

توێژینەوەكان دەرخەری ئەوەن، ئەو كەسانەی فاسۆلیای سووری زیاتر بەكاردێنن، كێشی كەمتریان هەیە.

هەروەها فاسۆلیای سوور پڕ لەئەسید ئەمینەیە، كە لە دروستكردنی پڕۆتیندا دەوری هەیەو پڕۆتینیش لە پێكهاتەی خانەكان و ڕێكخستنی ئەواندا یارمەتیدەرە و لەكاركردنی شانەو ئەندامەكانی جەستەدا دەوری هەیە. 

لەگەڵ ئەوەش فاسۆلیای سوور ڕۆلی لە تەندروستبوونی كۆئەندامی هەرسدا هەیە و چالاكی ڕیخۆڵەكان ڕێكدەخات، چونكە ڕێژەیەكی باش كاربۆهێدراتی تێدایەو ڕێژەی ئەو بەكتریا سوودبەخشانەی، كە ڕێگری لە دروستبوونی نەخۆشییەكانی ڕیخۆڵە دەكەن، زیاتر دەكات.

بەپێی‌ ئەو توێژینەوەیە بەكارهێنانی ڕۆژانەی فاسۆلیای سوور، مەترسی جەڵدە و هێرشەكانی دڵ و نەخۆشییەكانیتری دڵ و دەمار كەمدەكاتەوە. 

جۆرێكی چاك لەكاربۆهیدراتەكان، كە لە فاسۆلیای سووردا هەیە، هەم كۆڵیستڕوڵی خراپ و  LDLكەمدەكاتەوە و كۆڵیستڕۆڵی باشHDL  زیاتر دەكات.






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved