كەمخەوی حەزت بۆ خواردنی نەستەلە جۆراوجۆرەكان زیاد دەكات

sharpress.net

214 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/01/2019‌

شارپرێس:
ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ ئەوە دەردەخات، نەبوونی خەوتنی پێویست دەبێتە هۆی ئەوەی، كە نەخوازراوانە زیاتر لەهەر كاتێكی تر حەز بەخواردنی نەستەلە جۆراوجۆرەكان بكەین.

بەوتەی لێكۆڵەران، كەمی خەو پەیوەندی بەچالاككردنی بەشێك لەمێش هەیە، كە ئەو بەشانە پەیوەندییان بە هەستی خواردنەوە هەیە.

كارناسە زانستییەكان دەڵێن، ئێشتیهای حەزكردن بەخواردن، زۆرجار بەهۆی كەمخەوییەوە ڕوودەدات، ڕێك هەمان ئەو پەیوەندییەشە، كە قەڵەوی بەدوادا دێت.

ئەو توێژینەوەیە جەخت لەوە دەكاتەوە نەبوونی خەوی پێویست بەشێوازێكی نەخوازراو كەسەكان بەرەو خواردنە ئامادەكراوەكان (fast food) و نەستەلەكان پەلكێش دەكات و دەبێتە هۆی ئەوەی پارەی زیاتر بۆ خواردنی بێ كەڵك خەرج بكەن‌و تووشی نەخۆشی قەڵەویش ببن.

لێكۆڵەران بڕوایان وایە،  تێكچوونی كاركردنی سروشتی جەستە، دەتوانێت قەڵەوی بەدوادا بێت.

جولیا ڕیم، لێكۆڵەری باڵای ئەم توێژینەوە و سەرپەرەشتیاری تیمی لێكۆڵینەوەكە دەڵێت: كەمخەوی وات لێدەكات خواروونی شیرین و پڕ لەكەلۆری‌و شیرین بخۆن و ئەمەش هەر ئەو هۆكارەیە، كە قەڵەوی دە نێو خوێنداران و بەشێوەیەكی گشتی هەرزەكارانی سەرانسەری جیهان بووە.






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved