سیستەمی ناساندنی ڕووخسار لەموبایلەكانی سۆنی SONY 2019دا

هەمەڕەنگ

06/01/2019‌ 292 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەوەی نوێی تەكنۆلۆجیای ڕووخسارناسی ئەمساڵ 2019 دێتە نێو بازاڕەكانی موبایلی زیرەكەوەو مۆبایلی  SONYش لەو بارەیەوە قسەی یەكەم دەكات.

سەرۆكی بەشی سێنسۆرەكانی سۆنی، ساتوشی یوشیهارا(Satoshi Yoshihara)  لە چاوپێكەوتنێكدا دەڵێت، لەو جێگاوەی زۆر لەدروستكەرانی موبایل ئاوا تەكنۆلۆجیایەك لەموبایلەكاندا بەكار دێنن، كۆمپانیای سۆنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی ئەم سێنسۆرانەی بە دیقەو موەسەفاتی زیاترەوە پەرەپێداوە.

كامێراكە لەشێوازی هەژماری كاتی پەیوەست بە تیشك و تیشكدانەوەی لێزەرەكان سوود لێ دەبات‌و ئەم سێنسۆرانە ئەگەرچی لە بواری جیاواز بەكار دەهێنرێن، بەڵام باشترین خەسڵەتی ئەو لەوردی و خێرایی سستەمەكەی لە ناساندنی ڕووخساردایە.

موبایلەكانی ئایفۆنیش لەم جۆرە تەكنۆلۆجیایە لەسستەمی فەیس ئای دەی سوو لێ دەبینن و كۆمپانیانی هواوی و شیاومی ئاوا سستەمێكیان هاوشێوە دروستكردن بۆ كردووە.

كۆمپانیای  SONYهەروەها دەڵێت، لەو شێوازەی كۆتاییەی مۆدێلی نوێی موبایلە زیرەكەكانیدا، ڕەچاوی وردی و ڕێكی و دیقە ڕەچاودەكرێت و بۆ ناساندنی ڕووخسار تا پێنج مەتر لێكدانەوە و هەڵێنجانی ڕووخسار دەكات.

بەپێی ڕاگەیاندنی سۆنی بەرهەمهێنانی ئەم موبایلە لەهاوینی 2019دا دەستپێدەكات.