جۆلیا فلورێس.. بە 118 ساڵەوە بەتەمەنترین مرۆڤی جیهانە

هەمەڕەنگ

06/01/2019‌ 494 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆلیا فلورێس كولكوئە، خانمە بەتەمەنێكی 118 ساڵەی وڵاتی بۆلیڤیایە، كە نازناوی پیرترین مرۆڤی سەرزەوی پێبەخشراوە.

ئەو ئێستا 118ساڵ تەمەنییەتی و كارتی پێناسینی نیشتیمانیشی دەڵێت، خانمی فلوڕانس لە 26ی ئۆكتۆبەری ساڵی 1900 لەكەمپێكی كانەكانی ناوچەی كوێستانی بۆلیڤیا لەدایكبووە.

زۆر لەڕاگەیاندنەكان بەدوای دۆزینەوەی نهێنییەكانی ژیانی ئەو خەریكی ڕاپۆرت و وێنە لە چالاكییەكانی ڕۆژانەی ئەو لە ئێستادا دەكەن. 

كتێبی (گینس)یش پاش مردنی خانمەپیری یابانی ناوی ئەوی وەكوو پیرترین كەس تۆماری كردووە.

ئەم خانمە پیرە خواردنی تایبەت بەخۆی هەیەو تائێستاش هاوسەرگیری نەكردووە و زیاتر لەگەڵ ئاژەڵ و پەلەوەرە ماڵییەكانی وەك سەگ و كەڵەشێر خۆی خۆخەریك دەكات. 

ئەو هەروەها حەزی بە گوێگرتن لە مۆسیقا و بەتایبەت ئامێری گیتارە و لەئێستاشدا خانمە پەرەستارێك لەو چاودێری دەكات.

خاتوو فلورانس لەگەڵ تەمەنی پیری خۆیدا زۆر وریاو هۆشیارە، ئەو خۆی نان دەخوات و بەڕێگادا دەروات و تەنانەت قسەی خۆش بۆ دەوروبەرەكانیشی دەكات‌و بەدرێژایی تەمەنی دوو جەنگی جیهانی و شۆڕش و كۆماری جۆراوجۆری بینیوە.

بەپەلە