ڤاڵڤێردی بەمەرج لەیانەی بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە

sharpress.net

137 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/01/2019‌

شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند، كە بەمەرج لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە دەمێنێتەوە.

ئارنستۆ ڤاڵڤێردی لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، مەرجەكەی بۆ مانەوەی لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەوەیە، بتوانێت نازناو لەگەڵ یانەكەی بەرێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە ساڵی رابردوو لەیەكەم وەرزی دەستبەكاربوونی لەبەرشەلۆنە، ڤاڵڤێردی خولی ئیسپانی‌و جامی شای ئیسپانیاو جامی سوپەری ئیسپانی لەگەڵ ئەو یانەیە بردەوە.

لەئێستاشدا بۆ ئەو وەرزە بەرشەلۆنە كرێبڕكێ‌ لەسەر بردنەوەی زۆربەی نازناوەكان دەكات‌و دیەوێت بۆ ئەمساڵ خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەست بهێنێت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved