بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

06/01/2019‌ 365 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی هەوڵەكانی ئەمریكاو چین بۆ رێككەوتنی بازرگانی نێوانیان.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی برێنتی جیهانی شەش سەنت بەرز بووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 57.12 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، هەر بەرمیلێكی بە 47.99 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی سێ‌ سەنت بەرز بووەتەوە.

ئەمریكاو چین ماوەیەكە دەستیان بەگفتوگۆ كردووە بۆ رێككەوتن، ئەوەش بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی لەسەر بازرگانی نێوانیان هەیە، كە ئەوە كاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح