ئەمریكا فەرماندەیەكی بەتۆمەتی كوشتنی كەسانی مەدەنی دادگایی دەكات

عیراق

06/01/2019‌ 262 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمریكا فەرماندەیەكی باڵای خۆی بەهۆی كوشتنی بەئەنقەستی دەستگیركراوێكی داعش و كەسانی مەدەنی دادگایی كرد.

فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنە تایبەتەكانی دەریاوانی ئەمریكا بەناوی ئیدوارد گالاكێر، بەتۆمەتی كوشتنی خۆویستانەی كەسانی مەدەنی عێراقی و كوشتنی بەندكراوێكی داعش بەچەقۆلێدان،  بۆ داداگای سەربازی پەلكێش كردووە، كە لە ئەگەری سەلماندنی تەواوەتی دۆسییەكە و خەتاباربوونی ناوبراو، سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ دەبڕدرێتەوە.

دادوەران دەڵێن، ئیدوارد گالاگێر، كە شكۆمەندی و  ڕێزلێنانی سەربازی زۆری هەیە، لەماوەی هەشت پێسپاردنی خۆی لە گۆڕەپانەكانی شەڕدا، وەك قەناس، هەروەها ئەفسەری پزیشكی لە گۆڕەپانی شەڕدا، چەند كەسێكی بێتاوانی كوشتووە.

گالاكێر، كە 19 ساڵ خزمەتی لە نێو سوپای ئەمریكادا هەیە، ئەو تاوانانەی ڕەتكردووەتەوەو چاودێرانی سەربازیش دەڵێن، ئەو لەماوەی مانگەكانی فیبریوەر تا سێپتەمبری 2017 چەند تاوانێكی سەربازی ئەنجامداوە،  لەنموونەی كوشتنی هەرزەكارێكی 15 ساڵە، كە لە نێو ڕێكخراوی داعش‌دا بووە.

ئەم پلەدارەی ئەمریكا رۆژی شەممە خرایە بەردەم دادگا لە كاتێكدا جلوبەرگی سەربازی و پلە سەربازیەكانیشی بەخۆی بەستبوو، دادوەرانیش هۆكاری گرتنی ئەو پێش لە دادگایان بۆ ئەوە گەڕاندەوە، كە ئەو پێشووتر ویستوویەتی لەگەڵ شایەتیدەراندا، پەیوندی هەڕەشە ئامێزانە دروستبكات.

هاوسەرو هاوسەنگەرانی ئەویش لە بەردەم دادگا بە لەبەركردنی هەندێك جلوبەرگی نەخشێنراو بە نوووسراوی ‌"ئێدی ئازاد بكەن " داوای ئازدكردنی ئەویان لەپای خزمەتە زۆرەكانی لە سوپادا كرد.

بەڵام دادگای چەكدارانی ئەمریكا بەپێچەوانەوە دەڵێت، فەرماندە گالاكێر هەروەك تیرۆریستەكان هەڵسوكەوتی جەنگی كردووە و وەك داعش تەسەڕوفاتی نەشیاوی دژی بەرانبەرەكانی لەكاتی جەنگدا كردووە.