بەرهەم ساڵح بەشداری مەراسیمی ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق دەكات

عیراق

06/01/2019‌ 373 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بەشداری مەراسیمی ساڵیادی دامەزراندنی سوپای وڵاتەكەی كردو تاجە گوڵینەی لەسەر "گڵكۆی سەربازی ون" دانا.

بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ یەك شەممە بۆنەی (٩٨) ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق بەشداری مەراسیمەكەی لەشاری بەغدا كرد، كە مەراسمێكی سەربازی بوو.

لەو مەراسیمەكە فەریق روكن عوسمان غانمی سەرۆكی ئەركانی سوپا بەوەكالەت و فەرماندە باڵاكانی سوپا و بەرپرس‌و ئەندامانی نێردە دیپلۆماتانەكان لە بەغدا بەشدارییان كردووە، كە هەر لەمەراسیمەكەدا نمایشی پاسەوانی شەرف ئەنجامدرا و مارشی نیشتمانی لێدرا.