تۆماس بێردیچى جامی ئێکسۆن مۆبیلی بەدەست‌هێنا

sharpress.net

186 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/01/2019‌

شارپرێس:
لە جامى ئیکسۆن مۆبیل، رۆبێرتۆ ئەگوت لە تۆماس بێردیچى بردەوە و بۆ یەکەم جار نازناوەکەى بەدەستهێنا.

لە یارى کۆتایى جامى ئیکسۆن مۆبیل بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە دەوحەى پایتەختى قەتەر بەڕێوەچوو، رۆبێرتۆ باوتیستا ئەگوتى ئیسپانى و تۆماس بێردیچى چیکى رووبەڕووى یەکبوونەوە.

ئەگوت باشتر بینرا و توانیشى بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکە لە سودى خۆى کۆتایى پێبهێنێت و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش بە چوار و سێ بە شەش و شەش بە سێ گێم بوو.

بەم ئەنجامەش، رۆبێرتۆ باوتیستا ئەگوتى ٣٠ ساڵ و خاوەنى پلەى ٢٤ى ریزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى جیهان، بۆ یەکەم جار لە کاروانى وەرزشى خۆیدا نازناوى پاڵەوانێتییەکەى بەدەستهێنا.

هـ ـ ر




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved