وێنە.. دروستكردنی شارێك بەسەهۆڵ لەچین

هەمەڕەنگ

06/01/2019‌ 607 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە وڵاتی چین، ٣٠ ساڵ زیاترە فێستیڤاڵی ساڵانەی شاری سەهۆڵی بەڕێوە دەچێت، كە تێیدا شارێك بە چەندین بینا و دیوار و شۆستە و پەیكەرەوە لەسەهۆڵ و بەفر دروستكراوە.

ئەو فێستیڤاڵە ناوی هاربین–ەو ساڵانە ملیۆنان كەس لەچین و دەرەوەی ئەو وڵاتە رووی تێدەكەن، كە دیمەنی جوانی شارەكە سەرنجی هەموان بەلای خۆیدا راكێشاوە.

بۆ ئەمساڵ، كە رۆژی شەممە ڤیستیڤاڵەكە دەستیپێكرد، ۱۲۰ هەزار مەتر چوارگۆشە سەهۆڵ و ۱۱۱ هەزار مەتر چوارگۆشە بەفر بەكارهێنراوە بۆ دروستكردنی بینا و پەیكەر و دیوار و شۆستەكان لەسەر دەستی هەزاران هونەرمەند و ئەندازایارانەوە.