فرانك ریبێرى سزادرا

sharpress.net

770 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/01/2019‌

شارپرێس:
ئیدارەى یانەى بایرن میونشنی ئه‌ڵمانیا فرانك ریبیری یاریزانی یانه‌كه‌ی سزادا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌  نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزی ئاڕاسته‌ی هانده‌رانی یانه‌كه‌ كردووه‌.

بەڕێوەبەرى وەرزشى یانەى بایرن میونشن رایگەیاندووه‌، ڕیبێرى لەگەڵ شێخ نوسرەت کە ستێکى زێڕینى بۆ ئەو یاریزانە ئامادە کردبوو، وە لەکاتى خواردنیدا نامەیەکى ئاڕاستەى هاندەران کردووەو وێنەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووته‌وە و بووه‌ته‌هۆی تۆڕه‌كردنی هانده‌رانی باڤاری.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، به‌هۆی ئه‌و كارانه‌یه‌وه‌ ریبری تووشی لێپێچینه‌وه‌ ده‌بێت و به‌ بڕێك پاره‌ سزا ده‌درێت.

ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved