یۆڤی ده‌یه‌وێت ئه‌لبا له‌به‌رشه‌لۆنه‌ بڕفێنێت

sharpress.net

642 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/01/2019‌

شارپرێس:
یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی پلانی داناوه‌ جۆردی ئه‌لبای یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرت، ئیداره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆس هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌لبای ته‌مه‌ن 29 ساڵ ده‌ستپێكردووه‌، كه‌ تا ئێستا ئه‌و یاریزانه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێ نه‌كردوه‌ته‌وه‌.

گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌لبا ساڵی 2020 له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ كۆتایدێت، تا ئێستاش ئه‌و یاریزانه‌ ڕه‌تیكردوه‌ته‌وه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێبكاته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ ده‌شڵێ، ئێستا به‌رشه‌لۆنه‌ سه‌رقاڵی كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ستی نوێیه‌، بۆیه‌ یۆڤی ئه‌وه‌ به‌هه‌ل ده‌زانێت بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌لبا.

ڕ . ج






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved