مۆرینیۆ داواكاریی یانه‌یه‌كی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ڕه‌تكرده‌وه‌

sharpress.net

703 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/01/2019‌

شارپرێس:
جۆزێ مۆرینیۆی پرتوگالی‌و ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، ڕه‌تیكرده‌وه‌ ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی به‌نفیكا وه‌ربگرێت.

ڕۆژنامه‌كانی پرتوگال بڵاویانكرده‌وه‌، یانه‌ی به‌نفیكا بفه‌فه‌رمی داوای له‌مۆرینیۆ كردوه‌ ببێته‌ ڕاهێنه‌ری، به‌ڵام ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ داواكارییه‌كه‌ی به‌نفیكای ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌كان ده‌شڵێن، جۆزێ مۆرینیۆ به‌ یانه‌ی به‌نفیكای وتووه‌، ئه‌و له‌ئێستادا بیر له‌وه‌ ناكاته‌وه‌ وا زوو بگه‌ڕێته‌وه‌ دنیای ڕاهێنان.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، به‌نفیكا ئاماده‌بووه‌ موچه‌ی ساڵانه‌ی 15 ملیۆن یۆرۆ بداته‌ مۆرینیۆ، ته‌نیا له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ وه‌ربگرێت.

ڕ . ج





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved