شارپرێس:
په‌رله‌مانتارێكی عێراق ئاشكرایكرد، له‌ویلایه‌تێكی ئه‌مریكاوه كۆبوونه‌وه كراوه بۆئه‌وه‌ی كوده‌تا به‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقدا بكرێت.
فایه‌ق شێخ عه‌لی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌تویته‌ری خۆی بابه‌تێكی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، له‌ویلایه‌تی میشگان-ی ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێكی عێراق كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان به‌ناوی "كۆمه‌ڵه‌ی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی نیشتمانی عێراقی-ئه‌مریكی" پێكهێناوه، پلانی ئه‌وه‌یان داناوه كوده‌تا به‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی له‌عێراق بكه‌ن.
فایه‌ق شێخ عه‌لی ده‌شڵێ، ئه‌و كه‌سانه ده‌یانویست حكومه‌تی گواستنه‌وه له‌عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولڕه‌حمان شه‌نان ئال ڕه‌بات دروستبكه‌ن، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاویان به سیناتۆری ئه‌مریكی جه‌یمس كوتی كه‌وتووه.
عه‌بدولڕه‌حمان شه‌نان فه‌رمانده‌یه‌كی عێراقیی سه‌رده‌می ڕژێمی پێشووی عێراقه، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌دا پێشنیازی ئه‌وه‌ش كراوه یاداشتێك بده‌نه دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بۆئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان به‌فه‌رمی بناسێنێت.
ڕ ج