میسی ملیۆنان دۆلار لەكڕینی فڕۆكەیەكی تایبەت خەرج دەكات

sharpress.net

589 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/01/2019‌

شارپرێس:
پێگەی "دۆبلی ئاماریلا"ی ئەرجەنتینی بڵاویكردەوە، كە لیۆنێل میسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە فڕۆكەیەكی تایبەتی كڕیوە.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە میسی ئەو فڕۆكە تایبەتەی بە 15 ملیۆن دۆلار كڕیوە، كە یەكێكە لەفڕۆكە تایبەتە گرانبەهاكانی جیهان.

ئەو پێگەیە بڵاویشیكردەوە، كە میسی فڕۆكەكەی بۆ رایكردنی كاروباری خۆی‌و خانەوادەكەی داناوە، كە لەجۆری "غلف ستریم V"، لەساڵی 2004 دروستكراوەو 16 كورسی هەیەو دوو حەمانی تایبەت‌و چێشتخانەی خۆشی هەیە.

میسی ئێستا چاكسازی لەفڕۆكەكەی كردووەو لەسەر باڵی پشتەوەی ژمارە "10"ی لەسەر نووسیوە، لەگەڵ نووسینی ناوی "لیۆ، ئەنتونیلا، تیاگۆ، سێرۆ، ماتیو"ی لەسەر كورسییەكان نووسیوە، كە ئەندامانی خانەوادەكەین.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved