دوو بۆكسێنەری ناوداری عەرەبی هـاوسەرگیری دەكەن

هەمەڕەنگ

07/01/2019‌ 652 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوو بۆكسێنەری بەناوبانگی عەرەبی لەهەنگاوێكی چاوەڕواننەكراودا هاوسەرگیرییەكەیان راگەیاند.

بۆكسێنەری كوێتی ناسر رویح لەگەڵ ژنە بۆكسێنەری عەرەبی شادیە بسیسۆ بەم دوایانە بڕیاری هاوسەرگیرییانداوەو بەفەرمیش ئەوەیان راگەیاندووە.

بۆكسێنەرەكان، لەئەژماری تایبەتی خۆیان لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هاوسەرگیرییەكەیان راگەیاندووە، كە لەو بارەشەوە دڵخۆشی خۆیان راگەیاندووەو جەختیانكردووەتەوە دەیانەوێت بۆ هەمیشە پێكەوە بن.
 
رویح لەو بارەوە نووسیویەتی، من زۆر دڵخۆشم بەهاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەكەم‌و دەمەوێت بۆ هەمیشە دڵخۆش بین پێكەوە.

هـ ـ ح