دەستدرێژی سێكسی.. ئەو وڵاتانەی مەترسین بۆ سەر ژنان

جیهان

07/01/2019‌ 4463 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ‌ ئەو وڵاتانەی ئاشكراكرد، كە تێدا زۆرترین مەترسی بۆ سەر ژنان لەساڵی 2018  دروست بووە.

توێژینەوەكە، دەستدرێژی سێكی‌و توندوتیژی دژی ژنان‌و بازرگانی بەمرۆڤ‌و بەكارهێنانی ژنان لەئیشی قورسدا كردووەتە پێوەر بۆ دیاریكردنی ئەو وڵاتانەی مەترسین بۆ سەر ژیانی ژنان.

بەپێی توێژینەوەكە وڵاتی هندستان لەپلەی یەكەمدایەو زۆرترین مەترسی لەسەر ژنان تێدا دروست دەبێت‌و بەدوای ئەویش لەپلەی دووەم ئەفغانستاندێت‌و پلەی سێیەمیش بۆ سوریا بووە.

لەدوای ئەو وڵاتانە سۆماڵ و سعودییە و پاكستان و كۆماری كۆنگۆی دیموكرات‌و یەمەن ئەو وڵاتانان زۆرترین مەترسیان تێدا بووە بۆ سەر ژنان لەساڵی 2018.

لەسەر ئاستی پلە باشەكانیش ئەنجامێكی چاوەڕ,اننەكراو بەدەست هاتووە، كە ئەمریكا پلەی دەیەمی هەبووە، ئەوەش بەهۆی ئەو ئەنجامە خراپانەی لەلێكۆڵینەوەكە بۆ سەر ژنانی ئەمریكا بەدەستهاتوون.

هـ ـ ح