ڤیدیۆ.. دەركەوتنی تۆپێكی ئاگرینی گەورە لەئاسمانی چەند ناوچەیەك

جیهان

07/01/2019‌ 1604 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەئاسمانی چەند ناوچەیەكی نیوزیلندا تۆپێكی ئاگرینی گەورە دەركەوت، كە بووە جێگەی ترسی خەڵكی ئەو ناوچانە.

میدیاكان گرتەیەكی ڤیدیۆییان بڵاوكردووەتەوە، كە لەشاری تاورانگای نیوزیلندی تۆماركراوەو تێدا ئەو تۆپە ئاگرینە گەورەیە دەردەكەوێت.

سەرچاوەكان لێكدانەوەی جۆراوجۆریان بۆ ئەو تۆپە ئاگرییە كردووەو بەشێك لەسەرچاوەكان باس لەوە دەكەن، كە مانگێكی دەستكردی سەربازییەو لەئاسمان گڕیگرتووە.

پێگەی "stuff"ی نیوزیلندی-ش بڵاویكردووەتەوە، كە زۆربەی دانیشتوانی ئەو شارە دورگەكانی باكووری وڵات تۆپەكەیان بینیوەو بەهۆی نامۆیی تەنەكەش ترسیان بۆ دروست بووە.

هـ ـ ح

بەپەلە