حەلا شێحە دوای 12 ساڵ دووركەوتنەوە دەگەڕێتەوە بۆ كاری نواندن

هەمەڕەنگ

07/01/2019‌ 758 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حەلا شێحە دوای 12 ساڵ دووركەوتنەوە لەكاری هونەری جارێكی تر گەڕایەوە بۆ كاری هونەری‌و نواندن لەفیلمەكان.

حەلا بەرۆڵگێڕان لەگەڵ هونەرمەندی میسری محەمەد رەمەزان لەفیلمی زینجیرەیی "زلزال" دەردەكەوێتەوە، كە رۆڵی كچێكی شیعی دەگێڕێت لەفیلمەكە.

فیلمەكە باسی چیرۆكێكی بومەلەرزەكەی ساڵی  1992 ی میسر دەكات، كە چاوەڕێدەكرێت بینەرێكی زۆری هەبێت، ئەوەش بەهۆی بەشداری ئەو كچە هونەرمەندە لەفیلمەكە.

فیلمی زنجیرەیی "زلزال" لەنووسینی "عبدالرحیم كمال"ەو كاری دەرهێنانی لەلایەن "إبراهیم فخر" بۆ كراوەو بڕیارە لەمانگی رەمەزانی داهاتوو پیشانبكرێت.

هـ ـ ح