گاڵتە بە شاجوانی جەزائیر دەكرێت‌و رەگەزپەرستی لەدژ بەكاردەهێنرێت

sharpress.net

1481 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/01/2019‌

شارپرێس:
خەدیجە بن حەمو نازناوی شاجوانی جەزائیری بۆ ساڵی 2019 وەرگرت، بەڵام هەڵبژاردنەكەی مشتومڕی زۆری دروست كردووە.

مشتومڕەكەی هەڵبژاردنی شاجوانی جەزائیر پەیوەندی بەشێوەی پێستی خەدیجەوە هەیە، كە پێستی ئەسمەرەو بەشێكی زۆر لەخەڵكی دەڵێن، هیچ جوان نییەو نەدەبوو وەك شاجوان هەڵبژێرێت.

مشتومڕەكە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروست بووەو بەشێكی زۆر لەكاردانەوەكان جەخت دەكەنەوە، كە خەدیجە هیچ جوانییەكی نییەو تەنیا بۆ گاڵتەكردن بەشاجوانی هەڵبژێراوە.

خەدیجە لەنێوان 16 كچی بەشداربوو وەك شاجوانی جەزائیر لەرۆژی شەممەی رابردوو هەڵبژێراو جگە لەكاردانەوەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زۆرێك لەچالاكوانی ئەو وڵاتەش رەخنە لەهەڵبژاردنی بۆ شاجوان دەگرن.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved