داواكارییەكی سەیر لەپیپ گواردیۆلاوە

sharpress.net

528 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/01/2019‌

شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی داوایەكی سەیر دەخاتەڕوو، بۆ ئەوەی یانەكەی بخاتەوە سەر رێڕەوەكانی سەركەوتن.

پیپ گواردیۆلا لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، خۆی‌و یاریزانەكانی پێویستی بە سێ‌ مانگ پشووە بۆ ئەوەی بتوانن بە باشی بگەڕێنەوە كەشی یارییەكان‌و كێبڕكێی بردنەوە بكەن.

ئەو راهێنەرە ئیسپانییە دانی بەوەشنا، كە یاریزانەكانی لەماوەی رابردوو بەهۆی یارییە بەردەوامەكان ماندبوون‌و بۆ ئەوەش پێویستیان بەپشوویەكی باشە.

لەمانگی دوانزەی رابردوو یانەی مان سیتی لەخولی ئینگلیزی تووشی زنجیرەیەك شكست هات، كە ئەوە بووە هۆی ئەوەی رەخنەی توند لەپیپ گواردیۆلاو ئەنجامەكانی بگیرێت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved