چەند رێگەیەك بۆ چارەسەركردنی قەبزی ڕیخۆڵەكان

sharpress.net

2872 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/01/2019‌

شارپرێس:
چ ئەو كاتانەی، كە ڕیخۆڵە بەهۆی بێ جووڵەیی، چ ئەو كاتەی بەهۆی بەكارهێنانی دەرمانی تایبەت، یان بۆماوەیی چارەسەركردنی كێشەكانی ریخۆڵە قورس نییە.

گەر لەم سۆنگەیەشەوە نەخۆشی قەبزی باسبكەین، دەبینین زۆرجار ئەو نەخۆشییە درێژخایەنەو ئازاردەرە و دەتوانێت دۆخی دەروونی تێكبدات، بۆیە دەبێت چارەسەربكرێت.

بەقسەی لێكۆڵەران، ئەو نەخۆشییە هەڵسوكەوتی ڕۆژانەشتان دەگۆڕێت. ئەگەر ماوەیەكە دوچاری قەبزین، ئەو ڕێگایانەی خوارەوە بۆ باشتربوونتان تاقیبكەنەوە.

تادەتوانن كاهو بخۆن
خواردنی میوەو سەوزەواتی پڕ لەماددەی فیبر و ئاودار، دەتوانێت یارمەتی لەلاچوونی قەبزی ئێوەدا یارمەتیدەر بێت. 

ئەگەر هەرمێ، هەنجیر، بڕوكلی و بەتایبەتی كاهو نەتوانێت ئەو كێشە چارەسەر بكات، ئەوە دەبێت پەنا بۆ دەرمانی تایبەت بەرن.

بەیانیان بەقاوەی گەرم دەستپێبكەن
هەندێك لەو بڕوایەدان، كە بە خواردنی قاوە یان چای گەرم لە دەستپێكی ڕۆژدا، دەتوانرێت توانای ڕیخۆڵەكان بۆ دەفع، یان دەردانەوەی خۆراكییەكان بەرز بكەینەوە، ئەڵبەت چا یان قاوەی زۆر گەرم دەبێت بەگەدەی بەتاڵەوە بخۆنەوە.

وەرزشی هەستان و دانیشتن ئەنجامبدەن
ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی بەتایبەت ئەو جوڵانەی پەیوەندییان بە سك و  گەدەوە هەیە، یارمەتی دەردانەوەی باشتر دەدات. 

ئەڵبەت ئەگەر بەربەستێك بۆ ئەنجامدانی ئاوا وەرزشێكیشتان هەبێت، دەتوانن لەپیاسەكرن و ڕاكردن یارمەتی وەربگرن.

سكتان مەساج بكەن 
لەسەر سكتان چەند قەترەیەك ڕۆنی (گەرچك) بڕێژن و بەشێوازی سوڕانی دەست جوڵاندن لە چەپ و ڕاستی سكدا ، ئەو مەساج بكەن و ئەمكارە چەند جارێك لەڕۆژدا، بەتایبەت نیو كاتژمێر پێش لەخواردن ئەنجامبدەن.






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved