گەمارۆكانی سەر بەشار ئەسەدو رژێمەكەی دەشكێنرێت

جیهان

07/01/2019‌ 4315 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس/ وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا
كریستۆفر فیلیبس شرۆڤەیەكی هەواڵی لەرۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریكی نووسیوە، كە تێیدا روونیكردووەتەوە پرۆسەی شكاندنی كەنارگیری‌و گەمارۆكانی سەر رژێمی بەشار ئەسەد دەستیپیكردووە، بەوەی ئەمەریكا رایگەیاندووە هێزەكانی لە سوریا دەكیشێتەوە.

بۆ ئەو مەبەستە دەستپێشخەرییەك لەلایەن سەرۆكی سودان عومەر بەشیرەوە بووە وەك یەكەم سەرۆكی عەرەبی بەسەردانیكردنی بۆ دیمەشق كەنارگیرییەكەی شكاندووە پاش ئەوەش ئیمارات و بەحرەین رایانگەیاند پەیوەندییەكانیان لەگەڵ دیمەشق دەست پێدەكەنەوە، كوەیتیش ئاماژەی بەوەی كردووە پابەندە بەهەر بڕیارێك، كە لەكۆمكاری عەرەبییەوە بەرانبەر هەڵسوكەوت لەگەڵ دیمەشقدا دەریدەكات‌و  هەوڵەكەش تا ئەو رادەیە، كە كۆمكاری عەرەبیش لەكاتی سەركوتكردنی خۆپیشاندەراندا لە ساڵی 2011 سوریای لەئەندامەتی دەكرد، بەڵام پێشوازی لە گەرانەوەی دەكات.

ئەو شرۆڤەكارە وایدەبینێت سەرۆكی رژێمی سوریا لەلایەن نێودەوڵەتییەوە كەنارگیر نەبوو بوو، بەڵكو هاوكاری گەورە دەكرا لەلایەن روسیاو ئێرانەوە، مۆسكۆ نەیهێشت هیچ بریارێكی دژ دەربكرێت لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشەوە، ئەمە سەرەرای پاڵپشتی و سەربازی و دارایی، كە هاوكاری بوو لەرزگاركردنی، هەروەها وڵاتانی برێكس (بەرازیل، هیند، چین، باشووری ئەفریقیا) پەیوەندییەكانیان لەگەڵ رژێمی سوریا هێشتووەتەوەو چینیش بیرۆكەی رووخاندنی رەتكردەوە، جگە لە هیند بەوەی لە بەهێزبوونی ئیسلامییەكان دەترسا و لە كێشەی كشمیر یارمەتی دەدا، هەرچی كشانەوەی بالوێزی بەرازیل وبو هۆكارەكەی ئەمنی بوو نەك رەتكردنەوەی رژێم. 

پاشان سەرۆك –یائیر بولسونارو- نیاوی خۆی راگەیاند بەگەڕانەوەی پەیوەندییەكانی و بەشداری كرد لە دووبارە بنیادنانەوەی سوریا، بەهۆی ئەوەشی وڵاتانی بریكس ناتوانن بری 400 ملیار دۆلار تەرخان بكەن بۆ بنیادنانەوەی سوریا، ئێستا رژێم هەواڵ دەدات هاوكاری لە وڵاتانی كەنداو و رۆژئاوا وەربگرێت بۆ دووبارە بنیاد نانەوە.

ئەو شرۆڤەكارە ئەوەشی نووسیوە، كەناگیركردنی رژێم سەرجەم وڵاتە عەرەبییەكانی نەگرتەوە، چونكە عێراق و لوبنان و جەزائیر پەیوەندییەكانیان نەپچراندبوو، پاشان میسریش لەسەردەمی عەبدولفەتاح سیسی پەیوەندییەكانی ئاسایی كردەوە لەگەڵ رژێمی سوریا.

شرۆڤەكارەكە وای دەبینێت، سوریا سێ بەربەستی سەرەكی هەیە بۆ شكاندنی بەستەڵەكی كەناگیری ‌و گەراِنەوە بۆ ناو كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی، ئەوانیش هەڵوێستی هەریەك لە ئەمەریكاو ئەوروپا و توركیایە، ئەگەر رژێم سەركەوتوو نەبوو بەسەر ئەم بەربەستانەدا، ئەوا سودێكی ئەوتۆ لەگەڕانەوەی بۆ ناو جیهانی عەرەبی نابینێت.